دوای دۆزینەوەی تەرمی حاجی محەممەد پێنجوێنی، دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی تاوانی کوشتنەکەی ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دەستگیرکردنی تۆمەتباران دوای ئەنجامدانی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی چڕ هاتووە لەسەر کەیسی کوشتنی حاجی محەممەد پێنجوێنی.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، لە ئێستادا هەردوو تۆمەتبارەکە بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەیان بەردەوامە تاوەکو ڕێکارە یاساییەکان ئەنجام بدرێن.
شەوی دووشەممە 5ـی 10ـی 2026، تەرمی حاجی محەممەد پێنجوێنی، کەسایەتی دیاری سلێمانی لە گردی سەیوان دۆزرایەوە.