هاووڵاتییان لە بەفیڕۆدانی ئاو ئاگادار دەکرێنەوە

بۆ بەفیڕۆ نەدانی ئاو چاودێر لە کۆڵانەکانی هەولێر دادەندرێت
دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە سلێمانی بڕیاری سزادانی ئەو کەسانەی ئاو بەفیڕۆ دەدەن، بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر دەڵێت: "بۆ ئەم مەبەستە چاودێر لە کۆڵانەکان دادەنێین".
ئەمڕۆ شەممە ڕابەر حسێن، بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر دەربارەی بەفیڕۆ نەدانی ئاو بە پایتەخت میدیای راگەیاند، هەر کەسێک زیاد لە خۆی ئاو بەفیڕۆ بدات سەرەتا ئاگادار دەکرێتەوە دواتر سزادەدرێت، بۆ بەفیڕۆ نەدانی ئاو ئەم هەفتەیە 31 تیم دروست دەکرێت بۆ ئەوەی چاودێر لە کۆڵانەکان بسوڕێنەوە.
دەربارەی جۆری سزاکەش دیاری دەکات، هەر کەسێک ئاو بەفیڕۆ بدات بە بڕی 50 هەزار دینار سزادەدرێت.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا دەربارەی ئەو کاتەی کەسی سەرپێچیکار پارە نەدات گووتی، ئێمە کەسی سەرپێچیکار دەیدەینە دادگە.