دوای گیانلەدەستدانی سارا تەحسین بەهۆی هەڵەی پزیشکییەوە، وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا ئەنجامدانی نەشتەرگەری لە ژمارەیەک نەخۆشخانەی ئەهلیی شاری هەولێر ڕابگرێت.
ئەمڕۆ د. ڕەسول عەبدولخالق، بەڕێوەبەری پشکنین و بەدواداچوون لە وەزارەتی تەندروستی بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، دوای ڕووداوەکانی ماوەی ڕابردوو، بەتایبەت لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی هەولێر کە هۆڵی نەشتەرگەرییەکەی داخرابوو و بەهۆی ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ کچێکی گەنج بەناوی سارا تەحسین و گیانلەدەستدانی، تیمەکانی چاودێری و پشکنین هەڵمەتێکی چڕیان بۆ نەخۆشخانە ئەهلییەکان دەست پێکردووە.
بەڕێوەبەری پشکنین و بەدواداچوون ئاماژەی بەوە کرد، لە ئەنجامی ئەو بەدواداچوونە، بڕیاری ڕاگرتنی نەشتەرگەری لە 9 نەخۆشخانەی شاری هەولێر دراوە.
بەپێی زانیارییەکانی پایتەخت میدیا، هۆکاری ڕاگرتنی نەشتەرگەری لەو ناوەندە ئەهلییانە بۆ کەموکوڕی و نەبوونی مەرجە تەندروستییەکان لە هۆڵەکانی نەشتەرگەریدا دەگەڕێتەوە.
ئەم بڕیارەی وەزارەتی تەندروستی دوای گیانلەدەستدانی سارا تەحسین و دووبارەبوونەوەی چەند هەڵەیەکی دیکەی پزیشکی دێت لە نەخۆشخانە ئەهلییەکان دێت.