پایتەخت

ژمارەی لیست کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنی عێراق دیاریکرا

ژمارەی لیست کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنی عێراق دیاریکرا
کورتە

تیروپشک بۆ ژمارەی کاندید و حزبەکان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق کرا

 

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، تیروپشک بۆ ژمارەی کاندید و حزبەکان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق دەکات.

ئەمڕۆ شەممە حاکم عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەم تیروپشکە بەشێوەی دادپەروەرانە دەکات، ئێمە سوور بووین بۆ پێدانی ژمارە بە کاندید و حزبەکان بەشێوەی تیروپشک بێت بۆ ئەوەی دەرفەت بدرێت بە هەموو لایەکان.

باسی لەوەشکرد، پابەندین بەوەی بەیەک چاو سەیری هەموو پارتە سیاسییەکان دەکەین، بۆیە داوا دەکەین پابەند بن لە بانگەشەی هەڵبژاردن.

لەلایەکی دیکەوە، عامر وەتەنی، سەرۆکی بازنەی هەڵبژاردن ڕایگەیاند، کۆمسیۆن هەنگاوی گرنگی بڕیوە بۆ ئامادەکردنی ئەمڕۆژە پەرەمان بە ئامێرەکانمان داوە، هەر 100 هەزار کەسێک کورسییەکی بەردەکەوێت.

هاوکات، بەرپرسی بازنەی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئاشکرای دەکات، بەشێوەیەکی گشتی 145 پارت، کاندیدی و هاوپەیمانی بەشداری هەڵبژاردن دەکەن، 38 پارت بەشدارییان کردووە و 76 کاندیدیش کە دابەشبووە بە پارت و کۆتاکان بەشدار دەبن.

باس لەوەش دەکات، تیروپشکەکە بەم شێوەیە دەکرێت کە ژمارەیەک ڕادەکێشرێت، دەدرێت هەر کەسێک یان کاندیدێک.

09 ئاب 2025 20:05
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025