پایتەخت

لە سلێمانی هەر کەسێک ئۆتۆمبێل لەبەردەرگا بشوات بە بڕی 50 هەزار دینار سزا دەدرێت

لە سلێمانی هەر کەسێک ئۆتۆمبێل لەبەردەرگا بشوات بە بڕی 50 هەزار دینار سزا دەدرێت
کورتە

لە سلێمانی دەست بە سازادانی ئەو کەسانە دەدەرێت کە لە بەر دەرگا ئۆتۆمبێل دەشۆن و ئاو بی فیڕۆ دەدەن

 

هاوشێوەی سنووری شارەزوور، بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانیش بڕیاریدا بە سزادانی هەر کەسێک کە لەبەردەرگای ماڵاکەی ئۆتۆمبێل بشوات سزای دارایی دەدرێت.

بەختیار تاهیر، بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی دەربارەی سزادانی ئەو کەسانەی ئاو بەفیڕۆ دەدەن ڕایگەیاند، ئاو سامانی نیشتمانییە، جا ئاوی بیر بێت یان ئاوی نیشتمانی بێت، هەرکەسێک بە فیڕۆی بدات و لەبەردەرگا ئۆتۆمبێلی پێبشوات سزا دەدرێت.

ناوبراو بڕی سزاکەش دیاریدەکات و دەڵێت، بڕەکەی لە 50 هەزار دینارەوە دەستپێدەکات.

لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژە بەوەش دەکات، هەر کەسێک ئامادەنەبوو پارەی سەرپێچییەکەی بدات، دەچێتە سەر هەژماری قەرزی ئاوەکەی.

09 ئاب 2025 17:41
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025