دوای گەڕانەوەی بۆ مەدرید، ڕۆناڵدۆ نزیکە لە وازهێنان لە یاریی نێودەوڵەتی و زێدان پشتیوانی لێدەکات.
بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی "فوت میرکاتۆ"، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، ئەستێرەی دیاری جیهانی بەهۆی ئەو ڕووداوەی لەگەڵ خیسۆس هەیبوو بەدیاریکراوی بیر لەوە دەکاتەوە بە یەکجاری واز لە یارییکردن لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بهێنێت.
ئەم گۆڕانکارییە دوای ئەوە هات، لە یاریی بەرامبەر هەڵبژاردەی نەرویج، ڕۆناڵدۆ لەسەر کورسیی یەدەگ بوو. ڕۆناڵدۆ ڕەتیکردەوە بەشداریی یارییەکە بکات، ئەم هەڵوێستەش بووە هۆی دروستبوونی گرژی و تێکچوونی پەیوەندییەکانی لەگەڵ خیسۆس، وەک ئاماژەیەک بۆ ناڕەزایەتی، کریستیانۆ کەمپی هەڵبژاردەی پۆرتوگالی جێهێشت و بەرەو مەدرید گەشتی کرد.
رووداوی جێهێشتنی کەمپەکە شەپۆلێک لە ڕەخنە و باسوخواسی گەرمی لە میدیا وەرزشییەکاندا لێکەوتەوە. لە نوێترین کاردانەوەدا، زینەدین زیدان، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی پێش یارییەکەیان بەرامبەر بەلجیکا، پەيامێکی هاوسۆزی و پشتیوانی بەهێزی بۆ ئەستێرە پۆرتوگالییەکە نارد.
زیدان لە پەیامەکەی سەبارەت بە ڕۆناڵدۆ گوتی: "پێویستە چەپلەڕێزان و ڕێزلێنان بۆ کاروانی وەرزشیی مەزنی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لێبدرێت. من زۆر بەختەوەر بووم کە لەگەڵیدا بووم بۆ بردنی چەندین نازناو و یارمهتیدانی؛ ڕێزێکی زۆرم بۆ سەرجەم ئەو یاریزانانە هەبووە کە هاوکاریم کردوون، بەتایبەتیش کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ."
شایانی ئاماژە پێدانە، زینەدین زیدان و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ پێشتر لە ڕیاڵ مەدرید خولقێنەری سەردەمێکی زێڕین بوون و مێژوویەکی درەوشاوەیان نووسیوەتەوە. لەژێر سەرپەرشتیی زیداندا، ڕۆناڵدۆ و یانە شاهانەکە توانییان سێ وەرز بەدوای یەکدا نازناوی پاڵەوانیەتی چامپیۆنزلیگ بەدەستبهێنن.
زێدان: دەبێت کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ چەپڵەڕێزان بکرێت
کورتە
زێدان لەسەر وازهێنانی ڕۆناڵدۆ لە یاری نێودەوڵەتی هاتە دەنگ و پشتیوانی لێ کرد.