پۆلیسی بەریتانیا دوو هاووڵاتی ئێرانی بە تۆمەتی پلاندانان بۆ هێرشکردنە سەر کۆمەڵگەی جووەکان دەستگیرکرد.

 
ئەمڕۆ میدیاکانی بەریتانیا لە زاری پۆلیسی بەریتانیاوە بڵاویکردەوە، دوو هاووڵاتیی ئێرانی تەمەن 34 بۆ 36 ساڵان بە نیازبوون هێرش بکەنە سەر جووەکان لە شاری مانچستەر دەستگیرکران.

 
پۆلیسی بەریتانیا ئاشکراشیکرد: ''گومان هەیە هەردوو تۆمەتبارەکە لەگەڵ کەسێکی دیکەدا پەیوەندییان هەبووبێت، ئەگەری هەیە کەسی سێیەم لە ناوخۆی ئێرانەوە ڕێنمایی پێدابن''.
 
پۆلیسی بەریتانیا دڵنیایی ئەوەشی داوە کە هیچ مەترسییەک لەسەر هاووڵاتییان نەماوە و پلانە "تیرۆرستییەکە" بە تەواوی شکستی هێناوە.

 
وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی 3ی ئەیلوول، هەردوو تۆمەتبارەکە لە دادگای 'وێست مێنستەر' ببرێنە بەردەم دادوەر .