فەریق ڕوکن زەید حوشی، سەرۆکی دەزگای دژەتیرۆری عێراق بەڵێنی دا لێکۆڵینەوەی ورد لە دۆسیەی گیانلەدەستدانی دوو گەنجەکەی کەرکووک بکرێت و وەک شەهید بناسێنرێن.
ئەمڕۆ لە بەغدا شاندێک بە سەرۆکایەتیی شاهۆ نەجم کەرکووکی لە بارەگای گشتی دەزگای دژەتیرۆری عێراق لەگەڵ سەرۆکی دەزگاکە کۆبووەوە، تا تاوتوێی دۆخی ئەمنی کەرکووک بکەن.
لە کۆبوونەوەکەدا، داواکاریی فەرمی پێشکەش بە سەرۆکی دەزگای دژەتیرۆر کرا بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەکی شەفاف لەسەر ڕووداوی شەهیدکردنی هەردوو جوانەمەرگ موڕاد زانا و محەممەد هێمن و بەفەرمی ناساندنیان وەک شەهید.
لای خۆیەوە، فەریق ڕوکن زەید حوشی نیگەرانی قووڵی خۆی بەرامبەر ئەو ڕووداوە نەخوازراوە دەربڕی و بەڵێنی دا بە وردی بەدواداچوون بۆ دۆسیەکە بکەن و مافی شەهیدبوون بەو دوو گەنجە ببەخشرێت.
ئهمه لهكاتێكدایه، سێ ڕۆژ لهمهوبهر هێزهكانی دژهتیرۆری عێراق له شارۆچكهی پردێی پارێزگای كهركووک ڕوبهڕووی گرووپێكی داعش بوونهوه و له ئهنجامدا دوو مێردمنداڵی كوردی بێ تاوان بوونه قوربانی و شههید بوون.