ترەمپ کشانەوەی تەواوەتی هێزەکانی وڵاتەکەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، به بڕوای ئهو ئەرکی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بە کۆتاییهاتنی خەلافەتی داعش تەواو بووە بۆیه ئێستا كاتی كشانهوهیه بهڵام بێ ئهوهی هیچ ئامادهكارییهک بۆ لێككهوته و مهترسییهكانی له داهاتوودا كرا بێت.
ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ترووس سۆشیاڵ بڵاویکردەوە، لە ڕێکەوتی 30ی ئەیلوولی 2026، دوایین سەربازی ئەمریکا خاکی عێراقی بەجێهێشتووە، ترەمپ ئەم ڕۆژەی وەک سەرکەوتنێکی مێژوویی بۆ وڵاتەکەی ناوزەند کرد.
سەرۆکی ئەمریکا ڕوونی کردەوە کە کشانەوەی هێزەکان لە بنکەی ئاسمانی هەولێر بە شێوەیەکی زۆر ڕێکخراو بەڕێوەچووە، ناوبراو جەختی کردەوە کە ئەم پرۆسەیە بە پێچەوانەی کشانەوەکەی ئەفغانستان بووە و بەبێ جێهێشتنی کەرەستەی سەربازی و بێ زیانی گیانی کۆتایی هاتووە.
ترەمپ لە وتارێکدا لە کۆشکی سپی باسی لە قوربانییەکانی جەنگی 23 ساڵەی وڵاتەکەی لە عێراق کرد کە لە ساڵی 2003 لە سەردەمی جۆرج دەبلیو بوش دەستی پێکردبوو، ههروهها ئاماژەی بەوە دا کە لەو جەنگەدا زیاتر لە 4 هەزار و 500 سەربازی ئەمریکی کوژراون و زیاد لە 31 هەزار سەربازی تریش بریندار بوون.
له كۆتاییدا سەرۆکی ئەمریکا پشتگیریی تەواوی خۆی بۆ عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق دەربڕی و بە سەرکردەیەکی لێهاتوو و ناوازە وەسفی کرد، ئومێدیشی خواست کە سەرۆکوەزیرانی نوێ بتوانێت بە باشترین شێوە کۆنترۆڵی دۆخی سیاسی و ئەمنی وڵاتەکەی بکات.