دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و هەرێمی کوردستان، کەمپی ئازادیی سەر بە حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری کۆیە لە لایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە کرایە ئامانج.
ئەمڕۆ میدیای فه‌رمی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ڕایگەیاند، هێرشەکە بە مووشەک ئەنجام دراوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتووەتەوە.
کەمپی ئازادی لە سنووری قەزای کۆیە هەڵکەوتووە و شوێنی نیشتەجێبوونی بنەماڵەکانی حیزبی دیموکراتە. ئەم پەلامارە بە دووەمین شەپۆلی هێرشی درۆنی و مووشەکی تاران لە ماوەی یەک هەفتەدا بۆ سەر بنکەکانی ئەو حیزبە دادەنرێت.
كه‌مێک له‌مه‌وبه‌ر دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان هه‌واڵه‌كه‌ی پشت‌راست كرده‌وه و ئاشكرای كرد، كه یەک درۆن بووە و هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە.
به‌پێی بڵاوكراوه‌یه‌كی فه‌رمی حیزبی دیموکرات، لەم دواییانەدا و به دیاریكراوی لەگەڵ چوارەمین ساڵوەگەڕی مووشەکبارانی بنکەکانی حیزبەکە دوای پڕۆسەی یەکگرتنەوە، کەمپەکە لە به سێ درۆن کرابووە ئامانج.
حیزبی دیموکرات له بڵاوكراوه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "لە سەرەتای پەرەسەندنی ململانێ سەربازییەکانی نێوان ئەمریکا، ئیسرائیل و ئێرانەوە، تا ئێستا زیاتر لە 164 مووشەک و درۆن ئاراستەی بنکە و بارەگاکانی ئه‌و حیزبه لە ناو خاکی هەرێمی کوردستاندا کراون."
به قسه‌ی چاودێران بێت، ئەنجامدانی ئەم هێرشە دەستبەجێ دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا، پەیامێکی ڕوونی تارانە بۆ فشارخستنە سەر حیزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ته‌واوی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له عێراق و هه‌رێمی كوردستان كشانه‌وه و هاوكات كه‌مێک پێش ئێستا دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا كشانه‌وه‌ی دوایین سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی له خاكی عێراق ڕاگه‌یاند.