سەرجەم قوتابخانەکانی سنووری پەروەردەی ڕاپەڕین (حکومی و ناحکومی) ڕاسپێردران بە ڕاگرتنی دەوام لە ڕۆژانی پشوودا.

 

ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، پێویستە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی لە سنووری هەردوو پەروەردەی ڕانیە و پشدەردا، بەتەواوەتی پابەندی بڕیاری پشووە فەرمییەکان بن.

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی ڕاپەڕین جەختی کردەوە کە هیچ ناوەندێکی خوێندن مافی دەوامکردنی لە ڕۆژانی پشوودا نییە و سەرپێچیکاران ڕووبەڕووی ڕێکاری پێویستیی یاسایی و کارگێڕی دەبنەوە.