بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر هۆشداری دەدات، کە لەمەودوا ڕێکاری ياگايى و لێپرسینەوەی تووند بەرامبەر فرۆشیارانی بەنزینی نایاسایی دەگیرێتەبەر.
کەمێک لەمەوبەر بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند، فرۆشتنی بەنزینی بە شێوەیەکی نایاسایی لەسەر شەقامەکان بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
لە ڕوونکردنەوەکەی پۆلیسی هەولێر هاتووە، بەپێی ئەنجامی پشکنینەکانی تاقیگە، ئەو ماددەیەی لەسەر شەقامەکان بە ناوی بەنزینەوە دەفرۆشرێت، لە ڕاستیدا تێکەڵەیەکە لە نەفتا، چەند ماددەیەکی تر و بڕێک بەنزین، کە ئەمەش هۆکاری سەرەکیی سووتانی ئۆتۆمبێل و دروستبوونی کارەساتی گەورەیە.
لە کۆتاییدا پۆلیسی پارێزگای هەولێر دووپاتی کردەوە، لەمەودوا هەر کەسێک بە نایاسایی بەنزین لەسەر شەقامەکان بفروشێت، ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی و لێپرسینەوەی تووند دەبێتەوە.