وەزارەتی بەرگریی ئیتاڵیا کۆتاییهاتنی ئەرکی سەربازیی و کشانەوەی تەواوی هێزەکانی وڵاتەکەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات.

 

ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگریی ئیتاڵیا ڕوونیکردەوە، بە گەڕانەوەی کۆتا کارمەندی سەربازی کە بەشدار بوو لە وەرگرتنەوە و گواستنەوەی کەلوپەلە لۆجیستییەکان، ئامادەیی هێزە چەکدارەکانیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان بە یەکجاری کۆتایی هات.

 

کشانەوەی هێزەکانی ئیتاڵیا پیش وەختی دیاریکراو ئەنجام درا، لە کاتێکدا پێشتر 30ی ئەیلوول وەک دوا وادە بۆ کۆتاییهێنانی تەواوەتی بە ئەرکی سەربازییان دیاری کرابوو.

 

وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا سوپاسی تەواوی ئەو پیاو و ژنانەی هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەی کرد، کە لە ماوەی 12 ساڵی ڕابردوودا لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە عێراق و هەرێمی کوردستان ئەرکەکانیان بەڕێوە بردووە.