سبه‌ی بۆ ماوه‌ی 10 كاتژمێر كاره‌با له‌م ناوچه‌یه‌ی كوردستان ده‌پچڕێت

دانیشتووانی ناحیه‌ی دیبه‌گه و كه‌ندێناوه ئاگادار ده‌كرێنه‌وه سبه‌ی بۆ ماوه‌ی 10 كاتژمێر كاره‌با ده‌پچڕێت و ده‌كووژێندرێته‌وه
سبه‌ی له كاتژمێر 5ی به‌یانییه‌وه تا كاتژمێر 5ی ئێواره له سنووری ناحیه‌ی دیبه‌گه و كه‌ندێناوه كاره‌با ده‌كووژێته‌وه و تیمه‌كانی پڕۆژه‌ی ڕووناكی له ناوچه‌كه كاری ته‌كنیكی ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناحیه‌ی كه‌ندێناوه بڵاویكرده‌وه، تیمی پرۆژەی ڕووناکی سبەی شه‌ممه 8ی 8ی 2025، له سنووری ناحیەی کەندێناوە و دیبەگە ئیش دەکەن و داوایان كردووه هەموو فیدەرەکانی وێستگەی دیبەگە و کەندێناوە لە کاتژمێری 5ی بەیانی تا کاتژمێری 5ی ئێوارە بکووژێتەوە.
له بڵاوكراوه‌كه هاتووه، داوا لە هاووڵاتییان دەکەین ئارامیان هەبێت بۆ سەرکەوتنی پرۆسه‌كه و دواتر هەموو لایەک لێی سوودمەند دەبن، بۆ ئەوەش کاروبار و پێدوایستییەکان لەکاتی بوونی کارەبای نیشتیمانی جێبەجێ بکەن و موەلیدەی گەڕەکیش لەکاردا دەبن.