عێراق کۆنترۆڵکردنی بارەگای سەرەکی هێزەکانی ئەمریکای لە فڕۆکەخانەی بەغدا ڕاگەیاند، هاوکات تورکیاش ڕازی بووە بە قۆناغ هێزەکانی لە بنکەی بەعشیقە لە باکووری عێراق بکشێنێتەوە.
بهپێی زانیارییهكان، ئەم هەنگاوە دوایین قۆناغی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ساڵی 2024ی نێوان واشنتن و بەغدایە کە بەپێی ڕێککەوتنەکە تا 30ی ئەیلوول ئەرکی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێراق کۆتایی دێت.
لە بەرامبەر کشانەوەی هێزەکانی تورکیا لە بنکەی بەعشیقەی نزیک موسڵ، بەغدا بەڵێنی داوە ئەو گرووپە چەکدارانەی ئەنقەرە بە مەترسییان دەزانێت لە ناوچەی شنگال دوور بخاتەوە.
حکومەتی عێراق جەخت دەکاتەوە کە کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانان هەموو ئەو پاساوانە لەناو دەبات کە میلیشیا چەکدارەکان بۆ هێشتنەوەی چەکەکانیان بەکاریان دەهێنا، لە کاتێکدا لە ماوەی جەنگی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا زیاتر لە 600 جار بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا کرابوونە ئامانج.
دوای 23 ساڵ لە داگیرکردنی عێراق لە ساڵی 2003، بەغدا کۆنترۆڵی سەربازیی بنکەکان وەردەگرێتەوە و لە ئێستاشدا گەورەترین ئاستەنگی بەردەمی وەرگرتنەوەی چەکە لە دەستی میلیشیا چەکدارەکان.