حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی لە سەرجەم دامەزراوە فەرمییەکاندا کردە پشووی فەرمی.
ئەمڕۆ فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدراڵ، ڕۆژانی 30ی ئەیلوول و 1ی تشرینی یەکەمی 2026 لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت.
بەپێی ڕاگەیێنراوە فەرمییەکە، ئەم بڕیارە سەرجەم فەرمانگە و دامەزراوە حکومییەکان لە سەرانسەری هەرێمی کوردستاندا دەگرێتەوە.
بهپێی زانیارییهكان، بەهۆی لکانی ئەم دوو ڕۆژە بە پشووی کۆتاییی هەفتەوە، دەوامی فەرمی فەرمانبەران بۆ ماوەی چوار ڕۆژ لەسەریەک ڕادەوەستێت.