لە ماوەی نۆ مانگی ئەمساڵدا لە سنووری ئیدارەی گەرمیان، زیاتر لە 200 ڕووداوی هاتووچۆی ماتۆڕسکیل تۆمار کراون و بەهۆیانەوە 11 کەس گیانیان لەدەست داوە.
بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان، لەو ماوەیەدا 204 ڕووداوی هاتووچۆی ماتۆڕسکیل ڕوویان داوە، کە بەهۆیانەوە 11 کەس گیانیان لەدەست داوە و 194 کەسی دیکەش بریندار بوون.
پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوەکرد، لەپێناو پاراستنی گیان و سەلامەتیی شۆفێران و هاووڵاتییاندا، بەردەوام هۆشداری دەدرێتە لێخوڕانی ماتۆڕسکیل تا پابەندی ڕێنماییەکانی هاتووچۆ بن و خۆیان لە لێخوڕینی خێرا و مەترسییەکان بپارێزن.
لە کۆتاییدا پۆلیسی گەرمیان دەڵێت: "لە ئەگەری جێبەجێنەکردنی یاسا و ڕێنماییەکانی هاتووچۆ و خستنەمەترسیی گیانی خۆیان و هاووڵاتییاندا، سەرپێچیکاران ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەبنەوە."