ئه‌مریكا داوایه‌كی به‌په‌له ئاڕاسته‌ی هاووڵاتییانی له ئیمارات ده‌كات

ئه‌مریكا داوا له هاووڵاتییانی له ئیمارات ده‌كات، له‌و شوێنانه دووربكه‌ونه‌وه كه ئیسرائیلییه‌كان لێی نیشته‌جێن
ئه‌مریكا داوا له هاوولاتییانی خۆی ده‌كات، به‌په‌له له ئیسرائیلییه‌كان دووربكه‌ونه‌وه، چونكه ئه‌گه‌ری به ئامانج گرتنیان هه‌یه له‌لایه‌ن ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كانه‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی نوێنه‌رایه‌تی ئه‌مریكا له ئیمارات رایگه‌یاند، داوا له هاووڵاتییانمان ده‌كه‌ین له كۆمه‌ڵگه‌ی جوونشینه‌كان و ئه‌و شوێن و ناوچانه‌ی خه‌ڵكی ئیسرائیلی لێ نیشته‌جێیه دووربكه‌ونه‌وه، زانیاریمان هه‌یه ئیسرائیلییه‌كان له ئیمارات به ئامانج ده‌گیرێن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، حكومه‌تی ئیسرائیل باس له‌وه ده‌كات، ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كان خۆیان ئاماده كردووه، تا هێرش بكه‌نه سه‌ر هاووڵاتییانی ئیسرائیلی له ئیمارات و وڵاتانی كه‌نداو.