كاره‌بای 24 كاتژمێری گه‌یشته سۆران

پڕۆژەی ڕووناکی ناوەستێت لە کارکردن و دوای هەڵەبجە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیش دەستی بە کار کرد
پڕۆژه‌ی ڕووناكی كاره‌بای 24 كاتژمێری گه‌یانده ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران و كاره‌بای سۆانیش باس له‌وه ده‌كات، به‌چڕی كار له‌سه‌ر چوار گه‌ڕه‌ك ده‌كرێت وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م و دواتر گه‌ڕه‌كه‌كانی دیكه ده‌گرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئەردەوان ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سۆران له چاوپێكه‌وتنێكی میدیایی ئاشكرای كرد، تیمه‌كانی پڕۆژه‌ی ڕووناكی لێره‌ن و له‌ئێستادا ڕێنمایی خۆتۆماركردن ده‌ده‌ن به گەڕەکەکانی قه‌ندیل، ئاوارە، دیلان و وەستا ڕەجەب، ئه‌مه بۆ قۆناغی سه‌ره‌تا و ڕووناككردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری سۆران دواتر له كاركردن له گه‌ڕه‌كه‌كانی دیكه ده‌ست پێده‌كات.
به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌بای سۆران له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌وه كرد، تا كۆتایی ئه‌م مانگه ته‌واوی سه‌نته‌ری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران و تاكۆتایی مانگی 10 ته‌واوی ناوچه جیاوازه‌كانی ئیداره‌كه ده‌بنه خاوه‌ن كاره‌بای 24 كاتژمێری.
پڕۆژه‌ی ڕووناكی، پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیژی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كار ده‌كات تا كۆتایی ساڵی 2026 كاره‌بای 24 كاتژمێری بۆ ته‌واوی خه‌ڵكی هه‌رێمی كودستان و ناوچه جیاوازه‌كان دابین بكات.