گه‌رما كۆتایی دێت و كه‌ش فێنك ده‌بێت

كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان پێشبینی نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما و فێنك بوونی كه‌شوهه‌وا ده‌كات
كه‌شناسی واده‌ی كۆتایی هاتنی گه‌رمای به‌تینی ڕاگه‌یاند و باس له‌وه ده‌كات، كه‌شوهه‌وا فێنك ده‌بێته‌وه و پله‌كانی گه‌رماش داده‌به‌زن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، کەشی پێشبینی کراوی 48 کاتژمێری داهاتوو، بەشێوەیەکی گشتی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بریتی ده‌بێت له دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما و فێنك بوون كه‌شه‌وهه‌وا.
له بڵاوكراوه‌كه‌ی كه‌شناسی هاتووه، ئەمڕۆ هەینی و سبەی شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت، هەروەها مەودای بینین 8 - 10 کیلۆ مەتر دەبێت، بەرزترین پلەی گەرما لە کەرکووک و گەرمیان تۆمارکراوە کە 45 پلەی سیلیزیە و نزمترین پلەش لە حاجی ئۆمەران تۆمارکراوە، کە 35 پلەی سیلیزییە.
كه‌شی پێشبینیكراو بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
هەولێر 43 پلەی سیلیزی
سلێمانی 42 پلەی سیلیزی
دهۆک 40 پلەی سیلیزی
کەرکووک 45 پلەی سیلیزی
زاخۆ 41 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە 43 پلەی سیلیزی
سۆران 41 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 35 پلەی سیلیزی
گەرمیان 45 پلەی سیلیزی