مالیكی هۆشداری له گه‌ڕانه‌وه‌ی حیزبی به‌عس بۆ ناو كایه‌ی سیاسی ده‌دات

نوری مالیكی مه‌ترسییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی حیزبی به‌عس بۆ ناو كایه‌ی سیاسی عێراق ئاشكرا ده‌كات
نوری مالیكی نیگه‌رانه له گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌شێك له به‌رپرسانی پێشووی حیزبی به‌عس بۆ نێو كایه و ژیانی سیاسی و داوا ده‌كات به زووترین كات ڕێگری له‌م دیارده‌یه بكرێت و ڕێككاری یاسایی پێویست بگیرێته‌به‌ر.
نوری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ڕایگه‌یاند، ده‌بێت ڕێگری له‌خۆكاندید كردن و دروست بوونی پارتی به‌عسییه‌كان بگیرێت، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئایدۆلۆژیای تاریكی به‌عس گه‌وره‌ترین مه‌ترسییه و هه‌ره‌شه‌ی جیددییه بۆ سه‌ر گه‌لی عێراق و یاساش ڕێگره له دووباره دروست بوونه‌وه و هاتنه‌كایه‌ی به‌عسییه‌كان.
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باس له‌وه ده‌كات، به‌شێك له‌و به‌ڵگانه‌ی كه هه‌ن سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌ن ئه‌ندامێكی پێشووی حیزبی به‌عس دزه‌ی كردووه‌ته نێو په‌رله‌مان و پۆستی حكومه‌تی وه‌رگرتووه، ده‌بێت به‌زووترین كات ڕێككاری یاسایی و ئه‌منی بگیرێته به‌ر و ناكرێت ئایدۆلۆژیای سه‌رده‌می دووباره له‌دایك بێته‌وه.