ئافرەتێک لە ئێران 11 پیاو ده‌كوژێت

ئافرەتێک لە ئێران 37 جار هاوسەرگیری کردووە و بەتاوانی کوشتنی 11 لە هاوسەرەکانی دادگایی کرا
ئافرەتێکی بەتەمەن لە ئێران دانی به كوشتنی 11 پیاودا ناوه، كه هه‌ر هه‌مووییان هاوژین و هاوسه‌ری خۆی بوون و له ژیانی تایبه‌تی خۆیدا ئه‌و ئافرەتە 37 جار چووه‌ته نێو پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌وه.
كه‌لثوم ئه‌كبه‌ری، هاووڵاتی ئێران له‌به‌رده‌م دادگا رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی 20 ساڵی رابردوودا 37 جار هاوسه‌رگیری كردووه و له‌م ماوه‌یه‌شدا 11 هاوسه‌ری له‌و ڕێژه‌یه كوشتووه و به‌شێكیانیشی ژه‌هر خوارد كردووه.
به‌شێك له میدیاكانی ئێران باس له‌وه ده‌كه‌ن، له‌دوای ساڵی 2023ه‌وه گومان له تاوانه‌كانی كه‌لثوم ئه‌كبه‌ری كراوه و دواتر خۆی له‌به‌رده‌م دادگا ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه و بۆ كوشتنی هه‌ر هاوسه‌رێكی ژه‌هری به‌كارهێناوه و پێشوه‌خته‌ش خۆی بۆ تاوانه‌كه ئاماده‌كردووه.
كه‌لثوم ئه‌كبه‌ری، 18 جار هاوسه‌رگیری كاتی و 19 جار هاوسه‌رگیری هه‌میشه‌یی ئه‌نجام داوه.