سەرۆککۆماری ئێران پێش ڕۆیشتنی بۆ نیویۆرک، بەڵێنی دا لە کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بە توندی بەرگری لە هەڵوێستەکانی تاران بکات.
ئەمڕۆ تەلەڤزیۆنی فەرمیی ئێران بڵاوی کردەوە، سەرۆککۆماری وڵاتەکە پێش بەجێهێشتنی تاران دووپاتی کردەوە کە ئامادەیە ڕووبەڕووی گوشارە نێودەوڵەتییەکان ببێتەوە.
مەسعود پزیشکیان ڕایگەیاندووه، وڵاتەکەی لە شەڕی ئێستای لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە سەربەرزی ماوەتەوە.
پزیشکیان گوتی: "ئێران بە سەربەرزی لە شەڕ هاتووەتە دەرەوە و ئەمەش جێگەی شانازی و کەرامەتە بۆ هەمووان، هەربۆیە لە کۆڕبەندە نێودەوڵەتییەکاندا بە هەموو هێزەوە داکۆکی لە هەڵوێستەکانیان دەکەن."
سەردانەکەی پزیشکیان بۆ نیویۆرک لە کاتێکدایە کە ئهم بهیانییه عهباس عێراقچی، وهزیری دهرهوهی ئێران گهیشته ئهمریكا بۆ بهشداریكردنی له 81ـهمین كۆڕبهندی كۆمهڵهی گشتیی نهتهوه یهكگرتووهكان.
کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ساڵانە لە مانگی سێپتەمبەردا لە شاری نیویۆرک بەڕێوە دەچێت و سەرکردەکانی جیهان بۆ تاوتوێکردنی گەورەترین قەیرانە نێودەوڵەتییەکان لەوێ کۆدەبنەوە.