دۆناڵد ترەمپ و ڤلادیمێر پووتین له‌باره‌ی ئۆكرانیا كۆده‌بنه‌وه

كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه له‌نێوان سه‌رۆكی ئه‌مریكا و سه‌رۆكی ڕووسیا له‌باره‌ی ئۆكرانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت
وا بڕیاره له‌م هه‌فته‌یه‌دا هه‌ر یه‌كه له دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ڤلادیمێر پووتین، سه‌رۆكی ڕووسیا له‌باره‌ی كێشه‌كانی ئۆكڕانیا و پرۆسه‌ی كۆتایی هاتن و وه‌ستانی جه‌نگ كۆببنه‌وه.
كۆشكی كریملین بڵاویكرده‌وه، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی لووتكه له‌باره‌ی ئۆكرانیاوه له‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌نێوان تره‌مپ و پووتین بێ ئامه‌ده‌بوونی سه‌رۆكی ئۆكرانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و پێشبینی ده‌كرێت كۆبوونه‌وه‌یه‌كی چاره‌نووسساز بێت و ژماره‌یه‌ك بڕیاری گرینگ و مێژوویی ده‌ربچێت.
جێی باسه، تائێستا شوێنی كۆبوونه‌وه‌كه دیاری نه‌كراوه و به‌ڵام باس له‌وه ده‌كرێت، به ئه‌گه‌ری زۆره‌وه كۆبوونه‌وه‌كه ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.