لە ڕێوڕەسمێکی مێژووییدا بە بەشداریی باڵاترین سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان و هاوپەیمانان، کۆتاییهاتنی پرۆسەی یەکخستنەوەی تەواوەتیی هێزەکانی پێشمەرگە ڕادهگهیهندرێت.
ئەمڕۆ بە سەرپەرشتیی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پرۆسەی مێژووییی یەکخستنەوەی هێزەکان دهچێته قۆناغی جێبەجێکردنی فەرمییەوە.
لە ڕێوڕەسمەکەدا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران و شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە ئامادەی دهبن، هەنگاوە کۆتاییەکانی هەڵوەشاندنەوەی یەکەکانی 70 و 80 و کۆکردنەوەیان لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەدا و ڕاگهیاندنییان لهژێر ناوی دهڤهری 1 و 2 دهخرێته ڕوو.
بەپێی پێکهاتە نوێیەکە، تەواوی هێزەکان لە دوو دەڤەری فەرماندەیی، 11 فیرقە و دەیان لیوادا ڕێکخراونەتەوە و هەرێمی کوردستان دەبێتە خاوەنی سوپایەکی یەکگرتوو و سەردەمیانە.
بهپێی زانیارییهكان، ئەم دەستکەوتە بە هاوکاریی ڕاستەوخۆی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەدی هاتووە و پشتیوانییەکان لە قۆناغی داهاتووشدا بەردەوام دهبن.
ئەم هەنگاوە گەورەیە لە چوارچێوەی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) ئەنجام درا وهکە ئەم مانگە دوایین وادە بوو بۆ یەکخستنەوەی تەواوەتیی هێزەکان.