دوای ئەوەی چەند دەنگێکی گەورە لە شاری هەولێر بیسترا، دژەتیرۆری کوردستان هاووڵاتییان دڵنیا دەکاتەوە، کە دەنگی تەقینەوەکانی ئەمڕۆی بەهۆی مەشق و ڕاهێنانی سەربازییەوە بووە.

 

ئەمڕۆ دژەتیرۆری کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بەو دەنگی دەنگانەی لە سنووری پارێزگای هەولێر بیسترابوون بڵاوکردەوە، دەنگەکان پەیوەست بوون بە مەشق و ڕاهێنانی سەربازی و چالاکیی ئەمنی، هاوکات دڵنیایی دراوە کە هیچ جۆرە مەترسییەک لەسەر ژیانی هاووڵاتییان بوونی نییە.

 

زیاتر لە کاتژمێرێک لەمەوبەر لە نزیک فەرماندەیی هێزەکانی زێرەڤانی لە شاری هەولێر چەند دیمەنێکی بەرزبوونه‌وه‌ی دووکەڵ بینران.