گەنجێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ناوچە شاخاوییەکانی هەڵەبجە لە کاتی کارکردندا تووشی ڕووداوی کەوتنەخوارەوە بووە بەم هۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
کەمێک لەمەوبەر ئاکام قوتبەدین، گوتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە بە پایتەخت میدیا ڕایگەیاند، گەنجێکی خەڵکی جوانڕۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوی فازل جهانگیر ئاغا، تەمەن 28 ساڵ، لە کاتی گوێزتەکاندن لە شاخی شنروێی هەڵەبجە لە بەرزایییەوە کەوتووەتە خوارەوە.
گوتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە ڕوونیکردەوە، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.