جوود بێلینگهام، ئەستێرەی ئینگلیزی، بۆ ماوەیەکی درێژخایەن لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید گرێبەستەکەی نوێ دەکاتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو 'نیکۆلۆ شێرا'، جوود بێلینگهام تەنیا یەک هەنگاو دوورە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە شاهانەکەی ڕیاڵ مەدرید. ئەو ئەستێرە ئینگلیزییە ڕێککەوتووە لەسەر درێژکردنەوەی بۆندەکەی لەگەڵ مێرێنگی تاوەکو هاوینی ساڵی 2032.
مێژووی پەیوەندیکردنی بە یانەکەوە
بێلینگهام لە هاوینی ساڵی 2023دا یانەی بروسیا دۆرتمۆندی جێهێشت و بە بڕی 127 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ڕیال مەدریدەوە کرد. لە سەرەتادا، گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە ئیسپانییەکە تاوەکو هاوینی ساڵی 2029 بوو بەڵام یانەکە دەیەوێت بۆندەکەی تاوەکوو 2032 درێژبکاتەوە.
دەستکەوت و ئامارەکانی لەگەڵ ڕیال مەدرید
ئەم ئەستێرە 23 ساڵانەیە لەگەڵ ڕیال مەدرید سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێناوە؛ لە یەکەم وەرزیدا نازناوی چامپیۆنزلیگ و لالیگای بردەوە، هەروەها بووە گۆڵکاری لالیگا و وەک باشترین یاریزانی خولەکەش دەستنیشانکرا.
ئامارەکانی بە درێسی ڕیال مەدرید لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا:
بەشداریی لە یارییەکان: 147 یاری
گۆڵی تۆمارکراو: 49 گۆڵ
ئاسیست (گۆڵ دروستکردن): 36 ئەسێست
نازناوە بەدەستهاتووەکانی لەگەڵ یانەکە:
1 نازناوی چامپیۆنزلیگ
1 نازناوی لالیگا
1 نازناوی سوپەری ئەوروپا
1 نازناوی جامی کیشوەرەکان
1 نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیا