بەدخۆراکی تەنگەی بە 12 هەزار منداڵی عەززە هەڵچینوە

منداڵانی غهززه تووشی بهدخۆراكی هاتوون و هۆشداری له خراپی دۆخی تهندروستییان دهدرێت
نزیکەی 2 ساڵە شاری غەززە لە ژێر گەمارۆی ئیسڕائیلە و بەڕێوەبەری گشتی رێكخراوی تەندروستی جیهانی ئاماری بەدخۆراکی منداڵانی شارەکە دەخاتەڕوو.
تیدرۆس ئەدهانۆم جیبریسۆس، بەڕێوەبەری گشتی رێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، لە مانگی تەمووزدا، نزیكەی 12 هەزار منداڵی خوار تەمەنی 5 ساڵ لە كەرتی غەززە تۆماركراوە كە بەدەست بەدخۆراكی توندەوە دەناڵێنن، ئەمە بەرزترین ژمارەی مانگانەیە كە تائێستا تۆمار كرابێت.
باس لەوەش دەکات، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تاوەكو 29ی تەموز، لانی كەم 99 كەس بەهۆی بەدخۆراكییەوە گیانیان لەدەستداوە، كە 64 كەسیان گەورەو 35 كەسی تریان منداڵ بوون، لەناو ئەمانەشدا 29 كەسیان تەمەنیان لە خوار 5 ساڵەوە بووە.
لەلایەکی دیکەوە، بەگوێرەی داتای رێكخراوی یونیسێڤ، ژمارەی حاڵەتەكانی داخڵكردن لە نەخۆشخانەكان بەهۆی بەدخۆراكییەوە لەماوەی مانگی حوزەیرانەوە بۆ تەموز نزیكەی 2 هێندە زیادیكردووەو ژمارەكە لە 6344 حاڵەتەوە بەرزبووەتەوە بۆ 11877 حاڵەت.