سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا هەڵوێستی فەرمیی ئەنجوومەنی وەزیرانی دەربارەی پشکی هەرێمی کوردستان لە ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2027 خستە ڕوو.

 

ئه‌مڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان له‌ ئاهه‌نگی ده‌رچوونی خولی حه‌وته‌می زانكۆی ئه‌مریكی له‌ دهۆک به‌ ڕۆژنامه‌نووسانی ڕاگەیاند، پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی عێراق 14.14%ـە و هەر بڕێک لەو ڕێژەیە کەمتر بێت بە فەرمی ڕەت دەکرێتەوە.

 

سەرۆکوەزیران ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم ڕێژەیە بەگوێرەی ئەو سەرژمێری و ڕاپرسییە دیاری کراوە کە خۆیان کردوویانە، بەبێ هەژمارکردنی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان.

 

ناوبراو جەختی کردەوە کە ئەگەر ئەو ناوچە دابڕێنراوانەش هەژمار بکرابان، پشکی هەرێمی کوردستان زۆر لەوە زیاتر دەبوو.

 

سه‌رۆكوه‌زیران جەختی لەوە کردەوە کە هیچ ڕێژەیەک کەمتر لە 14.14% دادپەروەرانە نییە و ئەنجوومەنی وەزیران ڕەشنووسی پڕۆژەیاساکەی بە فەرمی ڕەت کردووەتەوە.

 

هاوکات سەبارەت بە پڕۆژەی 'هەژماری من' بۆ کەرتی تایبەت ڕوونی کردەوە کە لیژنەیەکی سەرپەرشتیار هەیە و لە کاتی گونجاودا وردەکارییەکان بۆ هاووڵاتییان ڕادەگەیەنن.

 

دەربارەی پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێش، سەرۆکوەزیران ئامادەییی خۆی نیشان دا و دووپاتی کردەوە کە هەر کاتێک لایەنەکان ئامادە بن بۆ پێکهێنانی حکومەت، ئەوانیش ئامادەن.