کەمێک لەمەوبەر ڕووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری پیکاب مەرزییە و پیکاب دێر ڕوویدا و بەم هۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا کە یەکێکیان میوان بووە.

ئەمڕۆ ڕاستی زوودی، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهیدانی قەڵادزێ بە پایتەخت میدیای ڕایگەیاند، لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتووچۆ لەسەر ڕێگای ژاراوە بۆ قەڵادزێ سێ سەرنشین کە لەناو هەردوو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون، بەهۆی سەختیی برینەکانیانەوە دەستبەجێ گیانیان لەدەستدا.

ڕاستی زوودی ئاماژەی بەوە دا، قوربانییەکان تەمەنیان 43، 45 و 80 ساڵەدایە، یەکێکیان دانیشتووی قەڵادزێیە، دووەمیان خەڵکی گوندی کوزینەیە و سێیەمیان میوانە و خەڵکی شاری سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.

بەڕێوەبەری فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهیدانی قەڵادزێ ڕوونیکردەوە، ئێستا تەرمی قوربانییەکان لە نەخۆشخانەن و دوای تەواوکردنی ڕێکارە یاسایییەکان ڕادەستی کەسوکاریان دەکرێنەوە.