دوای کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیران و جێگرەکەی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە لێک نزیکبوونەوەی زۆر باشی نێوان پارتی و یەکێتی کرد.
ئەمڕۆ پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران کۆبوونەوەیەکی باش بووە، ئەمەش حاڵەتێکی ئاساییە کە بەیەکەوە کۆ ببنەوە.
سەبارەت بە دانوستانەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت، پێشەوا هەورامانی ڕوونی کردەوە، بارودۆخێکی باش هەیە، بەڵام تا ئێستا هیچ دابەشکردنێکی پۆست و وەزارەتەکان لە ئارادا نییە.
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، لەیک نزیکبوونەوەیەکی زۆر باش لە نێوان پارتی و یەکێتیدا هەیە، لە قۆناغی داهاتوودا قسە لەسەر دابەشکردنی پۆستەکان دەکرێت؛ لە ئێستاشدا زەمینەیەکی زۆر باشتر لە هەموو کات و ماوەکانی ڕابردوو بۆ پێکهێنانی حکومەت ڕەخساوە.