هاتووچۆی سۆران ئاگاداری سەرجەم شوفێرانی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بە هەموو جۆرەکانیانەوە دەکاتەوە کە قەدەغەی هاتووچۆ لە ڕێگەی هاملتۆن هەڵگیراوە.
ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سۆران لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، لە ڕۆژی پێنجشەممە 17ـی 9ـی 2026 بە دواوە، هاتووچۆی بارهەڵگرەکان لە ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینیدا لە ڕێگەی هاملتۆن ئاسایی دەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سۆران ڕوونیکردەوە، ساڵانە لە مانگی 3 تا ناوەڕاستی مانگی 9، هاتووچۆی سۆران پلانێکی تایبەت بۆ کەمکردنەوەی ڕووداوەکان و ئاسانکاریی هاتووچۆ جێبەجێ دەکات.
لە کۆتاییدا هاتووچۆی سۆران باسی لەوەکرد، ساڵانە هاتووچۆی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان لە ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینیدا سنووردار دەکرێت، لە ئێستادا ئەو سنووردارکردنە تا جێبەجێکردنەوەی دووبارەی پلانەکە هەڵگیراوە.