پایتەخت

بکوژی دوو گەنجەکەی هەڵەبجە دەستگیر کرا 

بکوژی دوو گەنجەکەی هەڵەبجە دەستگیر کرا 
کورتە

دوای 4 ڕۆژ لە کوشتنی دوو گەنج لە گەڕەکێکی هەڵەبجە، توانرا تاوانبار دەستگیر بکرێت



دوای ئەوەی ماتۆڕسوارێک لە هەڵەبجە دەستڕێژی گووللەی لە سێ گەنج کرد و دەرئەنجام دووانیان کوژران و ئەوەی دیکەش بریندار بوو، ئەمڕۆ تاوانبار دەستگیر کران.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند، دوای لێکۆڵینەوە لە ڕووداوێکی کوشتن لە گەڕەکی فەرمانبەرانی هەڵەبجە، دەستبەجێ پاش هەڵگرتنەوەی کامێرای چاودێری شوێنی ڕووداوەکە و وەرگرتنی گوتەی شایەتحاڵانی ڕووداوەکە، توانرا بکوژی ڕووداوەکە دیاری بکرێت و دەستگیربکرێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، سەر ئەنجام  تۆمەتبار لە دایکبووی ساڵی 2003، کە دانیشتووی پارێزگای هەڵەبجەیە و خۆی ڕادەستی هێزەکانیان کردووە، لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە دانی بەتاوانەکەیدا ناوە، لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر بەمادەی 406 ی.س.ع  ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

ئەمە لە تێکدایە، ڕۆژی 4-8-2025، درەنگانی شەو، لە بەردەم ماڵێک لەهەڵەبجە کەسێک بە ماتۆڕسکیل دێت و دەستڕێژی گوللە لە سێ گەنج دەکات، سەر ئەنجام دوو لە گەنجەکان گیان لەدەست دا و ئەوەی دیکەش بە سەختی بریندار بوو و ڕەوانی فریاکەوتنی سلێمانی کرا.

07 ئاب 2025 11:44
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025