هەزارەها زیندانی ئازادکران

له عێراق ههزاران زیندانی به یاسای لێبووردنی گشتی ئازاد كران
بەهۆی یاسای لێبوردنی گشتی هەزارەها زیندانی لە چاکساییەکانی عێراق ئازادکراون، ئەنجومەنی باڵای دادوەریش نوێترین ئامار دەخاتەڕوو.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق دەربارەی نوێترین ئاماری ئازادکردنی زیندانیان بڵاویکردەوە، بە جێبەجێكردنی یاسای هەمواركردنەوەی یاسای لێبوردنی گشتی ژمارە 27ی ساڵی 2016 كۆی ئەو كەسانەی لە زیندان و ناوەندەكانی دەستبەسەركردن بە پێی ئەم یاسایە ئازادكراون گەیشتووەتە 31 هەزار و 452 كەس.
دەربارەی ئەو زیندانیانەی کە بڕیارەکە دەیانگرێتەوە باسی لەوەشکرد، بریتین له تۆمەتبارەكان كە فەرمانی دەستگیركردن یان داواكردنیان بۆ دەرچووە، ئەوانەی بە كەفالەت و ئەوانەی بە غیابی سزا دراون، كه ژمارهیان گەیشتووهته 12 هەزار و 8936 كەس.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری بڕی ئەو پارەیەی کە لەبەرامبەر ئازادکردنی زیندانیان وەردەگرێت گووتی: "بڕە پارەکە كۆی گشتی (27,808,576,458) دینار بووە".