60 ئەندام پەرلەمانی کوردستان بەشداریان لە خولێکی یاسایی کرد

خولێك بۆ ئهندامانی پهرلهمانی كوردستان كرایهوه
بۆ ئاشنابوون بە کاری پەرلەمان نزیکەی 60 ئەندام پەرلەمانی کوردستان بۆ ماوەی 2 ڕۆژ ڕاهێنانیان دەربارەی پڕۆژەیاسا و پەیڕەوی ناوخۆ بەشداریان کرد.
ئهمڕۆ چوارشهممه سەرچاوەیەکی ئاگادار بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمانی کوردستان خولێکی بۆ ئەندامانی پەرلەمان کردەوە، بۆ ئاشنابوون بە کاری یاسادانان و چاودێری کردن، ئەو کارانەی پەیوەستن بە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان.
لە درێژەی قسەکانیدا زانیاری نوێ دەخاتەڕوو، بە نزیکەیی 60 ئەندام پەرلەمان بۆ ماوەی 2 ڕۆژ بەشداریان کرد.
باس لەوەش دەکات، بۆ یەکەمین جارە خولێکی لەم شێوەیە بۆ ئاشنابوون بە کاری پەرلەمان بکرێتەوە.