پایتەخت

بكوژی 3 كه‌سه‌كه‌ی هه‌ولێر ده‌ستگیركرا

بكوژی 3 كه‌سه‌كه‌ی هه‌ولێر ده‌ستگیركرا
کورتە

كارمه‌ندێكی به‌نزینخانه‌ له‌ هه‌ولێر 3 كه‌س ده‌كوژێت و له‌ ئه‌نجامدا ده‌ستگیر ده‌كرێت

لەدوای ئەوە کەمێک پیش ئێستا کارمەندێکی بەنزینخانە 3 کەسی کوشت پۆلسی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە ڕاگەیەنێت.

 

ئەمرۆ چوارشەممە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەربارەی ڕووداوی کوژرانی 3 کەسەکەی نێو یەکێک لە بەنزینخانەیەکی شاری هەولێر ڕایگەیاند، دوای ئەوەی ئەمشەو چوارشەممە کاتژمێر 8 و 30 خولەک ڕێکەوتی (6-8-2025) لە بەنزیخانەیەک لە شەقامی کۆیە کارمەندی بەنزینخانەکە و شۆفێرێک و سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە دەبێتە دەمەقاڵییان، لەلایەن کارمەندی بەنزینخانەکەوە تەقە دەکرێت.

 

ئەوەشی خستەڕوو، لە ئەنجامدا سێ هاووڵاتی دەکوژرێن، دەستبەجێ تیمەکانمان لە بەڕێوەەرایەتی پۆلیس تۆمەتباریان دەستگیر کرد.

 

لە درێژەی روونکردنەوەکە ئەوەش هاتووە، لە ئێستاشدا بە بڕیاری  دادوەر ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە بەردەوامە.

 

06 ئاب 2025 23:15
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025