پایتەخت میدیا هۆکاری ڕووداوی کوژرانی 3 کەسەکە ئاشکرا دەکات

له بهنزینخانهیهكی ههولێر سێ كهس لهلایهن كارمهندێكی بهنزینخانهكهوه كوژران
ئەمشەو ڕووداوێکی تەقەکەکردن لە بەنزینخانەیەکی شاری هەولێر میدیاکانی تەنی، پایتەخت میدیا هۆکاری ڕووداوەکە و تەواوەی زانیارییەکان دەخاتەڕوو.
بەگوێرەی گوتەی شایەتحاڵی ساتی ڕووداوەکە بێت کە بۆ پایتەخت میدیا قسەی کردووە، کارمەندێک لە بەنزینخانەیەک لەسەر شەقامی کۆیە بەهۆی پێنەدانی پارە بە کارمەندەکە و دروستبوونی دەمەقاڵی دەستبەجێ 2 هاووڵاتی لە نێو بەنزینخانەکە دەکوژێت.
هەر لەمبارەیەوە شایەتحاڵێکی دیکە چۆنیەتی ڕووداوەکە بۆ پایتەخت میدیا دەگێڕێتەوە و دەڵێت، ڕووداوەکە بەهۆی ڕژانی بەنزینەوە بووە کاتێک 2 کەس پارەی بەنزینە ڕژاوەکەیان نەداوە بووەتە دەمەقاڵییان و ڕاستەوخۆ کارمەندەکە دەمانجەی لە ژوورەوە هێناوە و 2 کەسەکە دەکوژێت و کەسێکی دیکەش لە سەر شەقام پەڕێوەتەوە گولەی بەرکەتوووە.
لەلایەکی دیکەوە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بەفەرمی لەسەر ڕووداوەکە هاتە دەنگ و ڕایگەیاند، ئەمشەو چوارشەممە کاتژمێر 8 و 30 خولەک ڕێکەوتی (6-8-2025) لە بەنزیخانەیەک لە شەقامی کۆیە کارمەندی بەنزینخانەکە و شۆفێرێک و سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە دەبێتە دەمەقاڵییان، لەلایەن کارمەندی بەنزینخانەکەوە تەقە دەکرێت.
پۆلیس زانیاری زیاتر دەخاتەڕوو، لە ئەنجامدا سێ هاووڵاتی دەکوژرێن، دەستبەجێ تیمەکانمان لە بەڕێوەەرایەتی پۆلیس تۆمەتباریان دەستگیر کرد.