بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر بۆ پایتەخت: ئەو بڕە پارەیەی بۆ گەنمی جووتیاران تەرخانکراوە هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە

بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر دەربارەی گرتنەوەی بڕیاری دابەشکردنی شایستە دارییەکان بەسەر جووتیارانی هەرێمی کوردستان وردهكاریی بۆ پایتهخت دهخاتهڕوو
دوای ئەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری خەرجکردنی 500 ملیار دیناری دەکرد بۆ دابەشکردنی شایستە دارییەکانی گەنمی جووتیاران، بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر دەربارەی گرتنەوەی ئەم بڕیارە بۆ جووتیارانی هەرێم ڕوونکردنەوە دەدات.
ئەمڕۆ چوارشەممە میران بەختیار، بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر دەربارەی گرتنەوەی بڕیاری دابەشکردنی شایستە دارییەکان بەسەر جووتیارانی هەرێمی کوردستان بە پایتەخت میدیای رایگەیاند، پەیوەندیمان بە بەغداوە کردووە و پێیان ڕگەیاندووین ئەو پارەیە تەنیا بۆ جووتیارانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق خەرج دەکرێت.
دەربارەی هۆکاری نەگرتنەوە لە بڕیارەکەش گووتی: "بەهۆی ئەوەی جووتیارانی عێراق زووتر گەنمەکانیان ڕادەستی سایلۆکان کردووە، زووتریش پارە وەردەگرن".
میران بەختیار دەربارەی تەرخانکردنی پارە بۆ جووتیارانی هەرێمیش جەخت لەوەدەکاتەوە، ئێمە لەخەتین و بەغداش بەڵێنی داوە کە چارەسەری ئەم کێشەیە بکات و پاڕە تەرخان بکات.