پایتەخت

بەرکەوتووانی هێرشی پەیجەرەکان کێشەی چاکبوونەوەیان هەیە 

بەرکەوتووانی هێرشی پەیجەرەکان کێشەی چاکبوونەوەیان هەیە 
کورتە

بەرکەوتوانی هێرشە ئەلیکترۆنییەکەی ئیسرائیل دوای ساڵیک قسە دەکەن

بۆ یەکەمجار دوای ساڵێک بەسەر تێپەڕبوونی هێرشە ئەلیکترۆنییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر چەکدارانی حیزبوڵڵا، بەرکەوتووانی ئەم هێرشە لێدوانیان بۆ میدیاکان دا.

نوێنەری کۆمەڵەی بریندارانی حیزبوڵڵا پەیوەندی لە بارەی ژمارەیەک بەرکەوتەی هێرشی پەیجەرەکان بە ئاژانسی ئەسۆشیەتد پرێسەوە کردووە و ڕایانگەیاند، پیاوێک و ژنێک، لەگەڵ دوو منداڵی 12 ساڵان، کە هەموویان ئەندامانی خێزانی بەرپرسان و چەکدارانی حیزبوڵڵان، لەبارەی زیانەکانی ئەم هێرشە بۆسەر جەستەیان ڕوونکردنەوەیان دا.

زیانی تەقینەوی پەیجەرەکان لەسەر ئەم کەسانە بەم شێوەیە بووە، پیاوە کوێر بووە، ژن و منداڵەکان هەریەکەیان چاوێکیان لەدەستدا و چاوەکەی دیکەیان زیانی پێگەیشتووە و زۆربەشیان پەنجەلکانی دەستیان لەدەستاوە.

ئەم خێزانانە ئیسرائیلیان تۆمەتبار کرد بەوەی هێرشە ئەلیکترۆنییەکە بەبێ جیاوازی نێوان خەڵک بێ تاوان و چەکدارانی حیزبوڵڵا ئەنجامدراوە، بەڵام بەرپرسانی ئاسایشی ئیسرائیل ڕاتی دەکەنەوە هێرشەکانیان بە هەڕەمەکی ئەنجامدابێت و وەک خۆیان دەڵێن، ئامانجیان تەنیا چەکدارانی یزبوڵڵا بووە.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە 17ـی 9ـی 2024، ئیسرائیل لەڕێگەی ئامێری بێتەلی "پەیجەر"، چەند تەقینەوەیەکی لە هەندێک ناوچەی گەڕەکی باشووری بەیروت، ئەلبەقاع و باشووری لوبنان ئەنجامدا و لە ئەنجامدا 12 کوژران و زیاتر لە 3 هەزار کەسی دیکە بریندار بوون.

پەیجەر ئامێرێكی بێتەلی بچوكە، لە ساڵانی شەستەكاندا پەرەی پێدراوە و لە نێوان ساڵانی حەفتایەکان تاوەکو سەرەتای ساڵانی دووهەزار بەکارهێنانی بەردەوامبوو، بۆ حاڵەتی لەناكاو بەكاردەهێنرێت، ئەلیكترۆنییە و لەڕێی شەپۆلی ڕادیۆییەوە كەسی بەكارهێنەر ئاگادار دەكاتەوە لەو كەسەی دەیەوێت پەیوەندیی پێوەبكات، دەشتوانرێت كورتە نامەی بۆ بێت و پێشی بنێریت.

06 ئاب 2025 17:43
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025