پایتەخت

دۆناڵد ترەمپ: بڕیاری داگیرکردنی غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە پەیوەندیی بە ئێمەوە نییە

دۆناڵد ترەمپ: بڕیاری داگیرکردنی غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە پەیوەندیی بە ئێمەوە نییە
کورتە

ئەمریکا خۆی بێبەری دەکات لە بڕیاری داگیرکردنی تەواوی کەرتی غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی داگیرکردنی غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە ڕایگەیاند، ئیسرائیل خۆی بەرپرسە لەم بابەتە، من ناتوانم قسەی زۆر بکەم، چونکە پەیوەندییەکی ئەوتۆی بە ئێمەوە نییە.
 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی بڕیاری داگیرکردنی یەکجاریی غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە بە ڕۆژنامەنووسانی کۆشکی سپیی ڕایگەیاند، ئیسرائیل خۆی بەرپرسە لە داگیرکردن یان داگیرنەکردنی تەواوەتیی خاکی غەززە، ئێمە ناتوانین زۆر لەمبارەیەوە قسە بکەین و لە کۆتاییدا تەلئەڤیڤ خۆی بڕیار لەمبارەیەوە دەدات.

ترەمپ ئاماژەی بەوەشکرد، دیارە لە ئێستادا کێشەی سەرەکیی خەڵکی غەززە نەبوونی خۆراک و دەرمانە، بۆیە سەرنجی ئیدارەی ئێمە زیاتر لەسەر ئەوەیە خۆراکی زۆرتر بە خەڵکی غەززە و ناوچەکانی دەوروبەری بگەیەنین، ئێمە ناتوانین لە بڕیارەکەی ئیسرائیلدا زۆر دەستوەردان بکەین و لە کۆتاییدا ئەوان خۆیان بڕیاری لەسەر دەدەن. 

ترەمپ جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە کە ئیدارەکەی هاوکاریی زۆری لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی کردووە لەسەر پرسی غەززە، بەتایبەتی لە گەیاندنی خۆراک و دەرمان بە خەڵکی ناوچەکە.

06 ئاب 2025 05:56
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025