ئێران کێشەی کەم ئاوی عێراق چارەسەر دەکات

تاران بهدواداچوون بۆ گرفتی ئاو له عێراق دهكات و ههوڵی چارهسهركردنی كێشهكه دهدات
بەهۆی وشکەساڵییەوە عێراق ڕووبەری کەم ئاوی بووەتەوە و باشترکردنی دۆخەکەش پەیوەستە بە بڕیاری بەردانەوەی ئاو لەلایەن تورکیا و ئێرانەوە، لەمبارەیەوە سەرۆكی ڕێكخراوی پاراستنی ژینگەی ئێران دەڵێت: "کێشەکە چارەسەر دەکەین".
شینا ئەنساری، سەرۆكی ڕێكخراوی پاراستنی ژینگەی ئێران بە بەردانەوەی ئاو بۆ عێراق ڕایگەیاند، تاران بە جدی بەدواداچوون بۆ پرسی دابەشكردنی ئاو لەگەڵ عێراق دەكات، دەسەڵاتدارانی ئێران بە پشتبەستن بە پابەندبوونە ژینگەییەكان و مافە نێودەوڵەتییەكان مامەڵە لەگەڵ ئەم پرسە دەكەن، لە چوارچێوەی ڕێزگرتن لە مافەكانی دراوسێتی هەوڵدەدەن كێشەی ئاو لەگەڵ عێراق چارەسەر بكەن.
باس لەوەش دەکات، پرسی دابەشكردنی ئاو لەگەڵ عێراق تەنیا پرسێكی سیاسی یان ئابووری نییە، بەڵكو لە ناوەڕۆكیدا پرسێكی ژینگەیی و مرۆییە، حكومەتی ئێران هەوڵ دەدات لە چوارچێوەی ڕێزگرتن لە مافەكانی دراوسێ و هاوكاریی یەكتردا چارەسەری ئەم پرسە بكات.
لە درێژەی قسەکانید گووتی: "ڕێكخراوەکەمان گرنگییەكی تایبەت بە كاردانەوەكانی گۆڕانی كەشوهەوا و كەمی ئاو لە ناوچەكە دەدات، هەروەها هاوكاری ناوچەیی تاكە ڕێگایە بۆ دەستەبەركردنی ئاسایشی ئاو و گەشەسەندنی بەردەوام".