ستیفان شەعراوی، یاریزانی بەئەزموونی ئیتاڵی، بڕیاریداوە بەردەوام بێت لە کاروانە وەرزشییەکەی لە خولی ئیتاڵیا و وڵاتەکە بەجێنەهێڵێت.
شەعراوی لە ساڵی 2008 دا وەک یاریزانێکی پیشەگەر دەستی بە یاریکردن کرد، کاتێک بۆ یەکەمجار لە ڕیزەکانی یانەی جێنوا دەرکەوت و تا ساڵی 2011 لە هەمان یانە بەردەوام بوو.
لە سەرانسەری کاروانی وەرزشی ئەم یاریزانە ئیتاڵییەدا، ئاستبەرزییەکەی وایکردووە تەنها دوو جار ڕوو لە دەرەوەی خولی وڵاتەکەی بکات؛ جارێکیان لە وەرزەکانی 2015-2016 بە شێوەی خواستن ڕووی کردە یانەی مۆناکۆ، لە ساڵانی 2019-2021ـیش چووە یانەی شەنگهای چینی.
زۆرترین ماوەی یاریکردنی شەعراوی لە ڕیزەکانی یانەی ڕۆما بووە، هەروەها دواین یانەش کە یاری بۆ کردووە هەمان یانەی پایتەخت بووە، کە تێیدا وەک یاریزانێکی ئازاد و دوای چوار ساڵ یاریکردن یانەکەی جێهێشت و سەرەنجام پەیوەندی بە یانەی جێنواوە کردەوە.