ئاڵوگۆڕ لە چەند پۆستێکی باڵای بەڕێوەبەرایەتییی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئەنجام درا و سێ ئەفسەری باڵا لە پۆلیسی هەولێر پۆستی نوێیان وەرگرت.

 

ئەمڕۆ بە سەرپەرشتیی عەمید کامل بەرزنجی، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر کۆبوونەوەیەک بۆ ئەم مەبەستە بەڕێوە چوو. لە کۆبوونەوەکەدا کە سەرجەم بەڕێوەبەری بەشەکان ئامادەی بوون، سێ ئەفسەری باڵا لە پۆستە نوێیەکانیاندا دیاری کران.

 

به‌پێی بڵاو كراوه‌یه‌كی پۆلیسی هه‌ولێر، عەقید بۆتان عەبدوڵڵا وەک بەڕێوەبەری نوێی بەشی پۆلیسی خەبات دەستبەکار بوو، هەروەها عەقید فەرهاد ئەحمەد کرا بە بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی ناوشار/ڕۆژئاوا. عەقید نەبەز عەبدولقادر وەک بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای هەولێر دەستنیشان کرا.

 

بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر دەستخۆشیی لە ماندووبوونی ڕابردووی ئەفسەرەکان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن. ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی پلانەکانی پۆلیسدایە بۆ پەرەپێدانی ئەرکەکان و پاراستنی ئاسایشی هاووڵاتییان.