هاتوچۆی هەرێم ڕوونکردنەوەیەکی بەپەلەی بڵاو کردەوە و ئاگاداری هاووڵاتییان دەکاتەوە کە فێڵێکی نوێ بە ناوی سزای سەرپێچییەوە بڵاو بووەتەوە.

 

ئه‌مڕۆ بەڕێوەبەرایەتییی گشتییی هاتوچۆی هەرێم بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ هەندێک هاووڵاتی نامەیەکیان بە زمانی عەرەبی بۆ نێردراوە کە داوای بژاردنی سزای هاتوچۆ دەکات، لە نامەکاندا هاتووە کە دەبێت لە ماوەی 48 کاتژمێردا پارە بدەن، بە پێچەوانەوە دەدرێنە دادگا.

 

هاتوچۆی هەرێم ڕایگەیاند، ئەم شێوازەی ناردنی نامە هیچ پەیوەندییەکی بەوانەوە نییە، ئەمە کارێکی نایاسایییە بۆ فێڵکردن و دزینی پارەی هاووڵاتییان.

 

له‌ كۆتاییدا داوا لە شۆفێران ده‌كات وەڵامی ئەم نامانە نەدەنەوە و هیچ بڕە پارەیەک نەنێرن، شۆفێران دەتوانن تەنیا لە ڕێگەی پلاتفۆرمی KRD Pass یان سایتە فەرمییەکانی هاتوچۆ زانیاریی دروست وەربگرن.