پایتەخت

قوتابیانی کچ لە ئەفغانستان؛ خوێندنگە ئاینییەکان فێری ژیانی مۆدێرنمان ناکەن

قوتابیانی کچ لە ئەفغانستان؛ خوێندنگە ئاینییەکان فێری ژیانی مۆدێرنمان ناکەن
کورتە

کچان لە ئەفغانستان داوا دەکەن ڕێگەیان پێ بدرێت لە قوتابخانەی گشتی بخوێنن



قوتابییانی کچ لە ئەفغانستان بە سیستەمی خوێندنی ولاتەکەیان ناڕازین و دوا دەکەن جگە لە خوێندنگەی ئایینی، قوتابخانەی گشتی ئاسایی بکرێتەوە.

کەناڵی سی ئێن ئێن بڵاویکردووەتەوە، یەکێک لەو خوێندنگە ئاینییانە ناوی " مەدرەسەی ناجی بەشرا"ـیەی و  قوتابخانەیەکی ئایینی تایبەتە بە کچان، کە دەکەوێتە قەراغی کابولی پایتەختی ئەفغانستان، تێیدا تەنیا وانەی ئایینی ئیسلامی دەخوێندرێت و دوای دەرچوونیشیان، هیچ کۆلێژ یان زانکۆیەک بوونی نییە تا پەرە بە خوێندنەکەیان بدەن.

هاوکات محەمەد نەدیم، وەزیری خوێندنی باڵای ئەو وڵاتە ڕایگەیاند، قوتابخانەکان داخراون چونکە کچان پابەند نەبوون بە یاسای جلوبەرگ و پرۆگرامەکانی پەروەردەی وەک کشتوکاڵ و ئەندازیاری، کە ئەمەش ناگونجێت لەگەڵ ئیسلام و کەرامەتی ئەفغانستان.

یەکێک لە قوتابییە کچەکان گلەیی و گازاندە دەکات و دەڵێت: "من دەمەوێت لە داهاتوودا ببم بە پزیشک، بەڵام دوای هاتنی تاڵیبان بۆ وڵاتەکەمان، ئەوان دەرگای سەرجەم قوتابخانەکانیان داخست، خوێندنی ئیسلامیش فێری ژیانی مۆدێرنمان ناکات."

جێی باسە لە ئێستادا ئەفغانستان تاکە وڵاتە لە جیهان ڕێگری لە کچان و ژنان دەکات پەروەردەی گشتی لە کۆمەڵگا بەدەستبهێنن.

05 ئاب 2025 16:54
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025