وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەلی کار ڕادەگەیەنێت

هەلی کار لەلایەن وەزارەتی ئاوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێم ڕاگەیەندرا و هاوولاتییان ئاگادار دەکرێنەوە
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ئاگاداری هاووڵاتییان دەکاتەوە و هەلی کار بۆ ماوەی یەک ساڵ ڕادەگەیەنێت.
ئەمڕۆ سێ شەممە، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی ڕایگەیاند، وەزاەرەتەکە پێویستی بە ژمارەیەک کارمەن هەیە لە بواری ئایتی بەشێوە گرێبەستی کرێی رۆژانە، بۆ کارکردن لە پرۆسەی بەدیجیتاڵکردنی ناوی پاڵێوراوان بۆ حەج، بۆ ماوەی یەک ساڵ.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، هەر کەسێک ئارەزوومەندە و شارەزایی لەو بوارەدا هەیە و ئەو مەرجانەی تێدایە کەداواکراوە، فۆرمی پێشکەش کردنی داواکاری پڕبکاتەوە، کە لەپەیجی فەرمی وەزارەت و نووسینگەکانی حەج و عومرەی شارەکان بڵاوکراوەتەوە.
تێبینییەکیش دراوە، کە دەبێت فۆرمەکان بگەڕێندرێتەوە نووسینگەی حەج و عومرەی شار و ئیدارە سەربەخۆکان، کە لێی نیشتەجێیە، هاوکات ڕۆژی 7ـی 8ـی 2025 دوا وادەیە بۆ پێشکەشکردنی داواکاری.