پایتەخت

هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەکرێت

هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 دابەش دەکرێت
کورتە

وەزارەتی پێشمەرگە دابینکردن و دابەشکردنی پارەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش بۆ هاوکاریی مانگی 7ـی ڕاگەیاند

 

دوای ئەنجامدانی رێکارە دارایى و ژمێریارییەکان لەلایەن بەریوەبەرایەتى گشتى بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریارى سەربازى)، وەزارەتی پێشمەرگە دابەشکردنی هاوکاریی هاوپەیمانەکانی ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ سێ شەممە، وەزارەتی پیشمەرگە ڕایگەیاند،  هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى 7 تەمویلی وەزارەتی پێشمەرگە کرا و ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو، کە دەکاتە، 7ـی 8ـی 2025، دابوەش دەکرێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لەم مانگەدا، نزیکەی 74 هەزار ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە بە سیستەمی پڕۆژەی هەژماری من هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن، ئەوانەی تریش لە رێگەی سیستەمی بانکیەوە هاوکارییەکان وەردەگرن.

هاوکات ئاگاداری هەمووان دەکەنەوە، کە دەرباەی هەر زانییارییەک تایبەت بە هێزی پێشمەرگە، تەنها ماڵپەری فەرمی و سۆشیال میدیا و پلاتفۆرمەکانی وەزارەتی پێشمەرگەیە.

جێی باسە، وەکو پشتیوانییەک بۆ یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، هاوپەیمانان مانگانە نزیکەی 25 ملیۆن دۆلار دەدەنە وەزارەتی پێشمەرگە.

05 ئاب 2025 12:29
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025