دوای ڕووداوەکەی گەڕەکی 99ی زانکۆ لە شاری هەولێر، پۆلیسی هەولێر توانییان لە ماوەیەکی کورتدا تۆمەتباری سەرەکی دەستگیر بکەن.
کەمێک لەمەوبەر پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای دەکات، دوای دەستپێکردنی لێکۆڵینەوە لەسەر ڕووداوی دەستڕێژی گوللەکە لە گەڕەکی 99ی زانکۆ لە شاری هەولێر، توانییان تۆمەتباری سەرەکی دەستگیر بکەن.
پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوە کردووە، لە ڕووداوەکەدا هاووڵاتییەک بە دەمانچە هێرشی کردبووە سەر ماڵی خەزووری، لە ئەنجامدا خوشکی هاوسەرەکەی گیانی لەدەست دا و هاوسەرەکەی و خەزووریشی بریندار بوون. ئێستاش ڕێکاری یاسایی لەدژی تۆمەتبارەکە دەگیرێتەبەر.