پرۆسەی دابەشکردنی شایستە داراییەکانی گەنمی جووتیاران لە پارێزگای هەولێر دەستی پێ کرد، ئەم پارەیە لە ڕێگەی بانکی بازرگانیی عێراقەوە بەسەر خاوەن چەکەکاندا دابەشدەکرێت.

ئەمڕۆ حومەتی فیدڕاڵی عێراق  بڕی 19 ملیار دیناری بۆ شایستە داراییەکانی ساڵی 2025ـی جووتیارانی هەولێر و دەوروبەری تەرخان کردووە، بۆ وەرگرتنی ئەم پارەیە، پێویستە خاوەن چەک خۆی ئامادە بێت یان بریکارنامەی یاسایی ساڵی 2026 پێشکەش بکات، لە حاڵەتی کۆچی دوایی خاوەن چەک، ئامادەبوونی سەرجەم میراتگران یان دابەشنامەی یاسایی لەگەڵ بریکارنامەی گشتی مەرجی سەرەکین.

سایلۆی هەولێر خشتەی دابەشکردنی چەکەکانی بۆ جووتیارانی سنووری هەولێر و کۆیە بەم شێوەیە دیاری کردووە:

•  هەولێر (یەکشەممە): زنجیرەی 1921 تا 2080
•  کۆیە (دووشەممە): زنجیرەی 360 تا 520
•  هەولێر (سێشەممە): زنجیرەی 2081 تا 2180
•  کۆیە (سێشەممە): زنجیرەی 521 تا 626
•  هەولێر (چوارشەممە): زنجیرەی 2181 تا 2380
•  هەولێر (پێنجشەممە): زنجیرەی 2381 تا 2479

شایستەی دارایی جووتیارانی هەرێمی کوردستان ساڵانە لەلایەن حکومەتی فیدراڵی عێراقەوە دابین دەکرێت، ئەم پرۆسەیە دوای ئەوە دەستپێدەکات کە جووتیاران بەرهەمی گەنمی ساڵانەی خۆیان ڕادەستی سایلۆکان دەکەن، پاشان دوای تۆمارکردن و پشتڕاستکردنەوەی بڕی بەرهەمەکە، پارەی شایستەی دارایییان بۆ دابین دەکرێت.